پارەدان و وەرگرتن
پارە وەرگرتن و پارەدان بە هەر هەژمارێک و هەر دراوێک، و قەید بۆ گواستنەوە لە چەند هەژمارێکەوە بۆ چەند هەژمارێکی تر.
F1 · F2 · F3 کورتبڕی کیبۆردسیستەمێکی تەواو بۆ نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو و حەواڵە: هەر مامەڵەیەک خەزنە، هەژمار و قازانج و زیان بە شێوەیەکی دروست دەجوڵێنێت، هەموو شتێک تۆمار دەکرێت، و هەر کاتێک بتەوێت کشف حساب، ڕاپۆرت و ئێکسڵت ئامادەیە. بە کوردی دروستکراوە بۆ بازاڕی کوردستان.
| جۆر | هەژمار | بڕ | نرخ |
|---|---|---|---|
| ئاڵوگۆڕ | ئالان ئەحمەد | +10,000.00 USD | 1,535 |
| حەواڵە | کۆمپانیای نوور | −25,000.00 USD | 35 / 10k |
| ناوخۆ | سیروان کەریم | −3,200,000 IQD | — |
| تۆمان | هێمن ڕەسوڵ | +420,000,000 IRR | 84,000 |
| خەرجی | قاسە · کارەبا | −185,000 IQD | — |
ئەمانە نموونەی ڕووکاری سیستەمەکەن بە داتای نموونەیی. هەموو پەڕەیەک بۆ مۆبایل و کۆمپیوتەر گونجاوە، و دۆخی تاریک و ڕووناکی هەیە.
کڕین و فرۆشتنی دۆلار بە دینار، یۆرۆ، پاوەند، یوان و تۆمان. نرخ بە هەر شێوەیەک بنووسە («153500» بۆ 100 دۆلار یان «1535») سیستەم خۆی تێی دەگات.
| ژمارە | جۆر | هەژمار | هاتوو | ڕۆشتوو | باڵانس | تێبینی |
|---|---|---|---|---|---|---|
| TX-4F2A | وەرگرتن | ئالان ئەحمەد | 5,000.00 | 5,000.00 | نەقد | |
| TX-4F2B | ئاڵوگۆڕ | ئالان ئەحمەد | 10,000.00 | 15,000.00 | بە 1,535 | |
| TX-4F31 | پارەدان | ئالان ئەحمەد | 2,500.00 | 12,500.00 | بۆ براکەی | |
| TX-4F3C | قەید | ئالان → نوور | 4,000.00 | 8,500.00 | گواستنەوە | |
| TX-4F40 | ناوخۆ | ئالان ئەحمەد | 1,200.00 | 7,300.00 | بۆ سلێمانی |
بە بنەڕەت ئەمڕۆ دەکرێتەوە و بە دوگمەی ڕۆژی پێشوو/دواتر دەگەڕێیت. هەر هەژمار و دراوێک باڵانسی ڕۆیشتووی خۆی هەیە.
| ئاراستە | نێرەر → وەرگر | شار | بڕ | تێچوو | دۆخ |
|---|---|---|---|---|---|
| ڕۆشتوو | سیروان → دانیار | هەولێر → سلێمانی | 3,200,000 IQD | 25,000 | چاوەڕوان |
| هاتوو | ڕێبوار → ئاسۆ | دهۆک → هەولێر | 1,500.00 USD | 10.00 | صرفکرا |
| ڕۆشتوو | هێمن → کاوە | هەولێر → کەرکوک | 800.00 USD | 6.00 | صرفکرا |
حەواڵەی ناوخۆ لە نێوان شارەکان بە دۆخی «چاوەڕوان / صرفکرا»، و کڕین و فرۆشتنی حەواڵەی دەرەوە بە نرخ بۆ هەر 10,000 دۆلار، لەگەڵ باڵانسی هەر شوێنێک.
| مووچە | 2,500,000 IQD | |
| کرێی نوسینگە | 1,500,000 IQD | |
| کارەبا | 185,000 IQD |
خەرجی لە خەزنەی هەمان دراو دەبرێت و لە قازانج کەم دەکرێتەوە — فۆڕمەکە پیشانت دەدات لە کام خەزنە دەبات و دوای تۆمارکردن چەندی تێدا دەمێنێت.
کێ قەرزارمانە، ئێمە قەرزاری کێین، قازانج و زیانی هەر ماوەیەک، و چارتی مانگانە. قازانج تەنها بۆ بەڕێوەبەر دیارە.
| ⋮⋮ پارەدان و وەرگرتن | مامەڵەکان | ☑ |
| ⋮⋮ ئاڵوگۆڕی دراو | مامەڵەکان | ☑ |
| ⋮⋮ کڕینی تۆمان | مامەڵەکان | ☐ |
| ⋮⋮ کشف حساب | ڕاپۆرت | ☑ |
| ⋮⋮ بەکارهێنەران | بەڕێوەبردن | ☑ |
مێنیو، دراوەکان، شوێنەکانی حەواڵە، جۆرەکانی خەرجی، لقەکان، زمانەکان و زانیاری نوسینگە — هەمووی لە یەک شوێن.
هەر بەشێک هەمان یاسای حسابکردنی هەیە: هەر مامەڵەیەک خەزنە، هەژمار و قازانج و زیان پێکەوە و بە یەکجار دەجوڵێنێت — یان هیچیان نا.
پارە وەرگرتن و پارەدان بە هەر هەژمارێک و هەر دراوێک، و قەید بۆ گواستنەوە لە چەند هەژمارێکەوە بۆ چەند هەژمارێکی تر.
F1 · F2 · F3 کورتبڕی کیبۆرددۆلار ↔ دینار، یۆرۆ، پاوەند، یوان، تۆمان. نرخی ناوخۆ (هەولێر، سلێمانی، بەغدا…) و جیهانی بۆ بەراورد.
قازانجی خۆکارحەواڵەی دەرەوە بە نرخ بۆ هەر 10,000، باڵانسی هەر شوێنێک و قازانجی جیاوازی نرخ.
باڵانسی شوێنەکانناردن و وەرگرتن لە شارەکانی تر، نێرەر و وەرگر، دۆخی صرفکردن و دابەشکردنی تێچوو.
چاوەڕوان / صرفکرامامەڵەی تۆمان بە کارت و ناوی بەرامبەر، و لیستی مامەڵەی دوور (بەرواری داهاتوو) کە لە ڕۆژی خۆیدا جێبەجێ دەکرێت.
بەرواری DD/MM/YYYYکۆکردنەوەی فیش بۆ بڕێکی داواکراو، بە خوێندنەوەی وێنەی فیش بە زیرەکی دەستکرد (OCR).
سکان بە کامێرای مۆبایللیستی خەرجی بە جۆر و دراو، و فۆڕمێک کە پیشان دەدات لە کام خەزنە دەبرێت.
لە قازانج کەم دەکرێتەوەهەموو جوڵەکانی هەر ڕۆژێک، کۆی مانگ بە هەر دراوێک، و تۆمارکردنی داهات و خەرجی.
ئێکسڵی مانگانەهەموو مامەڵەکان بە ڕۆژ، باڵانسی ڕۆیشتوو، پاڵاوتن، دەستکاری، و کشفی کڕیار بۆ ناردن بە وەتسئاپ.
چاپ و ئێکسڵقەرزارین / قەرزارمانن، قازانج و زیان بەپێی ماوە، و چارتی ١٢ مانگ.
تەنها بەڕێوەبەر قازانج دەبینێتناوی کوردی و ئینگلیزی، ڕێگری لە ناوی دووبارە (تەنانەت بە دەنگی هاوشێوە)، باڵانسی هەموو دراوەکان.
ئالان = Alanپارەی ناو قاسە بژمێرە، سیستەم جیاوازییەکەی پیشان دەدات و دەتوانیت خەزنە ڕێک بخەیت.
مێژووی تەسفیەکانبەڕێوەبەر، ژمێریار، کاشێر، بینەر — و مۆڵەتی تایبەت بۆ هەر کەسێک. هەر کەس تەنها ئەوەی پێدراوە دەبینێت.
+٣٠ مۆڵەتکێ، کەی، چی گۆڕی — هەر تۆمارکردن، دەستکاری، سڕینەوە و ڕێکخستنێک بە نرخی پێش و دوای.
ناسڕدرێتەوەهیچ شتێک ڕاستەوخۆ ناسڕدرێتەوە: مامەڵە دەچێتە سەڵە، باڵانس پێچەوانە دەبێتەوە و دەکرێت بگەڕێندرێتەوە.
گەڕاندنەوە بە یەک کلیکداخڵکردنی سەرمایە لەلایەن هەر کەسێک — تەنها خاوەنی سەرەکی (#1) دەیبینێت، تەنانەت بەڕێوەبەرەکانی تر نا.
نهێنیچەند لقێک بە یەک خەزنە؛ هەر مامەڵەیەک بە لقی تۆمارکەرەکەی دەبەسترێت و ڕاپۆرت بە لق دەپاڵێورێت.
ئارەزوومەندانەکوردی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزی — هەر بەکارهێنەرێک زمانی خۆی، و وەرگێڕانی هەر وشەیەک لە ناو سیستەمەکەدا.
RTL و LTR«یۆرۆکەی ئالان بکە بە دۆلار بە 1.13» یان «کێ قەرزارمانە؟». بۆ مامەڵە پەنجەرەی پەسەندکردن بە گۆڕانی باڵانسەکان دەکرێتەوە؛ بۆ پرسیار ژمارەکان ڕاستەوخۆ لە داتابەیسەوە دەژمێردرێن — نەک لە زیرەکی دەستکردەوە.
ئەپی ئەندرۆید و iPhone بە هەمان داتا. بە کۆد یان QR ـی نوسینگە پەیوەست دەبێت، و هەموو بەشەکانی وێب — تۆمارکردن، کشف، ڕۆژمێر، فیش و چات — لە مۆبایلیشدا هەیە.
| ئاڵوگۆڕ · ئالان | +10,000 |
| حەواڵە · نوور | −25,000 |
| تۆمان · هێمن | +420M |
| خەرجی · کارەبا | −185,000 |
ئەپەکە تەنها بە مۆڵەتی مۆبایل کار دەکات
داتاکانت لای خۆتن — نەک لە سێرڤەری کەسێکی تر. هەر نوسینگەیەک دۆمەین و داتابەیس و مۆڵەتی تایبەتی خۆی هەیە.
# نوێکردنەوەی سیستەم — یەک فەرمان $ php artisan backup:run # پاڵپشتی پێش هەر گۆڕانکارییەک $ ./deploy/deploy.sh # کۆد، migrate، کاش # crontab — هەموو کارە خۆکارەکان * * * * * php artisan schedule:run
هەموو شەوێک بە خۆکاری دوو پاڵپشتی دروست دەبێت، و دەکرێت لە دەرەوەی سێرڤەریش هەڵبگیرێت.
هەموو داتابەیس بە شێوەی پەستێنراو (.sql.gz)، ٣٠ ڕۆژی دوایی هەڵدەگیرێن. تەنها خاوەنی هۆست بە کلیلی چاککردنەوە دەیبینێت و دەیهێنێتەوە.
پوختە، مامەڵەکان، هەژمارەکان، ئاڵوگۆڕ، حەواڵە، حەواڵەی ناوخۆ، تۆمان، فیش، خەرجی و داهات، قازانج و زیان — خاوەنی نوسینگە دایدەبەزێنێت.
پێش هەر هێنانەوەیەک پاڵپشتیی بارودۆخی ئێستا دەگیرێت، پاشان داتابەیس نوێ دەکرێتەوە و لەگەڵ وەشانی نوێی سیستەم دەگونجێنرێت.
هەر مامەڵەیەک لە ناو transaction ـێکی داتابەیسدایە: یان هەموو لایەنەکانی تۆمار دەبن یان هیچیان. پشکنینێکی خۆکاریش هەیە کە باڵانسەکان بەرامبەر مامەڵەکان دەپشکنێت.
داتاکان لە داتابەیسی سێرڤەرەکەدان و هەموو ڕۆژێک پاڵپشتی دەکرێن (و ئەگەر بتەوێت لە R2/S3 ـیش). ئێکسڵی ڕۆژانە هەمیشە لە ڕێکخستن دابەزێنراوە.
نەخێر. قازانج و زیان تەنها بۆ بەڕێوەبەرە، و سەرمایە تەنها بۆ خاوەنی سەرەکی. هەر ڕۆڵێک تەنها ئەو بەشانە دەبینێت کە مۆڵەتی هەیە.
دەستکاری بکە یان بیسڕەوە؛ سڕینەوە باڵانسەکان پێچەوانە دەکاتەوە و مامەڵەکە دەچێتە سەڵەی خۆڵ، و هەر کاتێک بتەوێت دەیگەڕێنیتەوە. هەموو شتێک لە تۆماری چاودێری دەنووسرێت.
سنووری نییە. لقەکان یەک خەزنەیان هەیە و ڕاپۆرت بە لق دەپاڵێورێت.
بەڵێ — مۆڵەتی مۆبایل زیادکراوێکە بۆ مۆڵەتی وێب، یان هەردووکیان پێکەوە. ئەپەکە خۆی ئاگادارت دەکاتەوە کاتێک وەشانی نوێ هەیە.
باشترین ڕێگا بۆ ناسینی سیستەمەکە ئەوەیە خۆت بیبینیت و مامەڵەیەک تۆمار بکەیت.
بۆ تاقیکردنەوەی سیستەمەکە کلیک لێرە بکە ↗